ڕاگەیاندنی شومارە 1

ژنانی گشت جیهان بۆ لەناۆبردنی توندوتیژی لدژ بە ژنان یەکگرتوو بین

ڕاگەیاندنی شومارە 1

خەبات دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی

پەرەسەندنی توندوتیژی دژ بە ژنان بە پان و بەرینی جیهان بە شیوازێکی دڵتەزێن و وەحشیانە پەرەی سەندووە. لە تیجارەتی ژنانی گەنج و کچانی کەم تەمەن بە وەڵاتانی عەەربی و زۆر لە وەڵاتانی دیکە بە مەبەستی لەشفرۆشی داسپاۆ و زۆرەملی، دەستدریژی جینسی بەکۆمەڵ، بێحورمەتی وئیهانە پێکردن، کوشتن بەناوی شەرەف و ناموس، بەشودانی نەخوازیار و زۆرەملی، لە شوێنی کار، بەردەباران کردنی ژنان بە تاوانی خۆشەویستی تا مەتەرسی گیانی و ژیانی بە میلیون ژن بە هۆی بی مافی لەباربردنی منداڵ و ئەزیەت و ئازاری ژنان لە ناۆ ماڵ  لەلایەن پیاوانی بنەماڵەو، سەرەم کوت و زەنجیرێکی لێک تەنیوو لە ژیردەستەبوونی دەۆڵەتی، کۆمەڵایەتی و کاردانەوەی هەموو  چەشنە توندوتیژیەکی بێ بەزییانەیە کە لەسە ژیانی ژنانی جیهان قورسایی ئەکات. سەرچاوەی ئەم هەڵسوکەۆتانە دژ بە ژنان، کۆمەڵگای پیاۆسالاری ئەمپریالیستی زاڵ بەسەر جیهاندایە کە ئاوا بەۆپەڕی بێڕەحمی و دڵڕەقی لەگەڵ  ژنان هەڵسوکەۆت ئەکات. ئەم سیستەمە جیهانیە بە بێدەسەڵاتی و ژێردەستەبوونی ژنان، بی مافی خۆپاراستن و ئایدولۆژێیکی دەسەڵاتی پیاۆ بەسەر ژنان و ڕێکخستنی  توندوتیژیەکی بەربڵاۆ و هەمەلایەنە دژ بە ژنان لە هەموو لایەنەکانی جۆربەجۆری ئابوری، کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی هێز و توانای ماندنەوەی نابێت کە سیستمەکەی لەسەر بنەمای زوڵم و زۆر دامەزراوە.

شیوازی جۆربەجۆری توندوتیژی دژ بە ژنان، لە توندوتیژی دەۆڵەتی، کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی وەک داردەست و کەرەسەیەکی بەهێز بۆ بەردەوام بوون و بەهێزبوونی پەیوەندی نێوان دەسەڵات و دەسەڵاتداری پیاوان، زەقتەرین شیوازی دەسەڵاتی نیزامی چینایەتی پیاۆسالار لە گشت جیهانی سەردەمی ئیستادایە و هاۆکات دەقاۆدەق بە پێی جیهانی بوونی توندوتیژی دژ بە ژنان، خەبات و بەربەرەکانی ژنانیش دژ بە توندو تیژی داسپاۆ بە ئاستێکی جیهانی گەیشتووە.

نێزیک بە 40 ساڵ پێش ئێستا، حکومەتی تازە دامەزراوی کۆماری ئیسلامی لەئێران بە بڕیاری چارشێوبەسەردانی زۆرەملی خومەینی، بە ژنانی ڕاگەیاند کە ئەم حکومەتە لەسەر بنەمای جل و بەرگی زۆرەملی، هەڵاواردن، توندوتیژی بەربڵاۆ و ژێردەستەبوونی ژنان دامەزراوە. داسەپاندنی جل وبەرگی زۆرەملی لەسەر ژنان یەکەمەین هەنگاوی ئەم حکومەتە لە داسەپاندنی زۆر یاسای دژ بە ژن بە پێێ شەریعەتی ئیسلامی بو.

لەۆ کاتەوە تا ئێستا  توندوتیژی و هەڵاواردنی ژنان لە کۆمەڵگای ئێران وەک ڕەەۆتێکی ئاسایی لێێ هاتووە. بە ڕاگەیاندنی شەڕ دژ بە ژنان، هەزاران هەزار ژن لە ماوەی 5 ڕۆژ خۆپیشاندانیان وەڕێخست و دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بە بەرینایی خاکی ئێران دەڕبڕی و بە دروشمی “هەڵسەنگاندنی ئازادی کۆمەڵگا، ئازادی ژنانە” سەرهەڵدانی شۆڕشێکی نوێی ژنانیان دامەزراند.

لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوو ژنان لەگەڵ داسەپاندنی یاسای خۆداپۆشین، مافی جیابوونەوە و سەرپەڕشتی منداڵ و ..، بە شیوازگەلێکی جۆربەجۆر خەباتیان کرد و خەباتی خۆیان بە تاکی و بە کۆمەڵ، دژ بە توندوتیژی بە پێی پلانی پێشوو و یان بە بی پلانیش رێکخستووە.

لەم مانگانی دوایی و لەناۆ جەرگەی خەباتی بەردەوامی گەلانی ژێردەستەی ئێران دژ بە حکومەت، خەباتی ژنانیش دژ بە یاسای زۆرملی خۆداپۆشینی ژنان، کە لە لایەن ویدا موحد بە لابردنی لەچکەی سەری و هەڵواسینی بەسەر چڵێ دار، دیسانەوە زیندوو بوەوە و ئەم هەنگاوە بوێرانە زۆر پەرەی سەند و خەباتی ژنانیش شیوازێکی نوێی بەخۆی گرت و داوای هەڵوشاندنەوەی قانون و یاسای دژ بە ژنان بوون.

کارزاری خەباتی دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان لە ئێران کە دو ساڵ پێش ئێستا هەڵسوورانی خۆی دەستپێکرد، بڕیاری داوە لە 40مین ساڵێادی خەباتی ژنان دژ بە خۆداپۆشینی زۆرەملی و بۆ هاۆپشتی لەگەڵ خەباتی ئەم دواییانەی ژنان، بۆدەنگدانەوەی دەنگی بە میلیون دژ بە بی مافی ژنان، ڕێپێوانێکی سێ ڕۆژە و هاۆکات لەگەڵ 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە یاڵی 2019 لە سێ وەڵاتی ئۆروپی لە شارەکانی هامبورگ (6مارس)ْ، ئامستردام(7 مارس) و لە بروکسل (8ی مارس) بەڕێوە بەرین.

ئێمە ل هەموو هەڵسووراوانی سیاسی، هێزی حیزب و ڕێکخراوە شوڕشگێری، پێشکەۆتوو و ئازادیخواز داوا ئەکەیین کە بۆ بەئەستۆگرتنی ئەرکی سەرشانی خۆیان لە پێشبردنی سەرکەۆتووانەی ئەم چالاکییە، لە خەباتی بەردەوام و ڕەوای ژنان دژ بە خۆداپۆشینی زۆرەملی پشتیوانی بکەین.

 

نوامبەری 2018

چالاکی خەبات دژ بە توندوتیژی دەۆڵەتی، کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی لەسەر ژنان لە ئێران

www.kaarzaar.com

karzar.zanan.2016@gmail.com

www.facebook.com/kaarzaar

https://twitter.com/kaarzaar

https://t.me/kaarzaar